پێشکەشکردنی فۆڕم

ئەم بەشە تایبەتە بە پسپۆڕی کارەبا :

پێویستە لە پێشتا مەرج و ڕێنماییە گشتیەکان بخوێنیتەوە پاشان ئەم مەرجە تایبەتانە بۆ پسپۆڕی کارەبا بۆ خوێندنەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کلیک لێرە بکە

• كه‌ ئه‌م پسپۆڕییانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت (كاره‌با، گه‌یاندن)، یان هه‌ر پسپۆڕییه‌كی دیكه‌ كه‌ یه‌كێتی/سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان وه‌ك پسۆڕیی بواری كاره‌با لایان په‌سه‌ند بێت.
• پێویستە بەشداربوو پابەند بێت بە هەموو رێنمایی مەرجەكانی ئەم پێشبڕكێیەو، وهەر لادانێك لە هەر مەرج یان رێنماییەك ئەبێتە هۆی كەم كردنەوەی خاڵەكانی ئەو پرۆژەیە لە پێشبركێكەدا و لەوانەیە ببێتە هۆی دەرهێنانی ئەو پرۆژە لە پێشبڕكێكە بەیەك جاری.
• پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ پسپۆڕی کارەبایی بۆ پرۆژەیەکی نمونەیی دەکرێت کە ئەندازیاری بەشداربوو ئەنجامی داوە، کە تیایدا پلەکەی     ( دیزاینەر یان ئەندازیاری پێگە یان سەرپەرشتیار) بێت، کە تیایدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پرۆژەیە دەکرێت لە بوارەکانی ( سەلامەتی و ژینگە بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان، قەبارەی پرۆژەکە لە ڕووی کوالێتی و ئابوورییەوە، پاراستنی ووزە، داهێنان و پەرەپێدان).
• پرۆژه‌ بۆ (پسپۆڕی كاره‌با): بریتییه‌ له‌ دیزاینێكی به‌شداربوو یان پرۆژه‌یه‌ك كه‌ به‌شداربوو جێ به‌جێی كردبێت یاخود سه‌رپه‌رشتی كردبێت به‌ پله‌ی ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیار یان ئه‌ندازیاری پێگه‌ بەمەرجێک مێژوی (دیزاین یان جێبه‌جێكردن)ه كه‌ له‌ دوای به‌رواری (01/01/2006) بێت واتا كۆنتر نه‌بێت له‌ (10) ساڵ ئه‌گه‌ر ئه‌و دیزاینه‌ جێبه‌جێكرابێت به‌.
• پرۆژه‌كه‌ ئه‌گه‌ر دیزاین بوو، و جێبەجێ کرابوو ئەگەری وەرگرتنی خاڵی زیاترە.
• پێویسته‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه‌ به‌شداری پێده‌كات به‌ شێوه‌ی فایلی (pdf) بنێرێت ئه‌گه‌ر چه‌ند فایلێكی (pdf) بوو ده‌بێت بیانكات به‌ یه‌ك فایلی (pdf) یاخود به‌ (zip) هاوپێچی بكات، کە تیایدا نەخشەو وێنەی پرۆژەکە یان هەر ڕوونکردنەوەیەک کە ئەندازیاری بەشداربوو بە گرنگ و جیاوازی دەزانێت بۆ ئەوەی لەم پێشبڕکێیەدا بەشداری پێ بکات وە بە جوانی ڕوون بکاتەوە.
• هیچ جۆره‌ فایلێكی دیكه‌ وه‌رناگیرێت بۆ نمونه‌ (ئۆتۆكاد، یان فایلی تر) به‌ڵكو پێویسته‌ كۆتایی پرۆژه‌كه‌ بكرێته‌ به‌و شێوازه‌ی باسكران.
• به‌شداربوو بۆی هه‌یه‌ قه‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ی تا (20 MB‌) ببێت، له‌وه‌ زیاتر نه‌بێت و هه‌تا كورت و پوختبێت یارمه‌تی لیژنه‌كه‌ زیاتر ده‌دات كه‌ بڕیاری دروست له‌ سه‌ر پرۆژه‌كه‌ بده‌ن.
• به‌شداربوو دەبێت ئه‌نجامی پرۆژه‌كه‌ بنێرێت نه‌ك حیسابات(calculation) ی پرۆژه‌، چونكه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تاییدا به‌ هیچ جۆرێك حیسابات(calculation) كاری له‌ سه‌ر ناكرێت، به‌ڵام له‌ قۆناغی دووه‌م كه‌ كاندیده‌كان پێویسته‌ هه‌موو حیسابات و دیراسه‌ی(study) پرۆژه‌كه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن.
• ئه‌گه‌ر به‌شداربوو سه‌رباری فایلی پرۆژه‌ فایلی ئه‌نیمه‌یشن (ڤیدیۆی) تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌كه‌ی هه‌بوو ده‌توانێت به شێوازی لینك (Link) بۆمان بنێرێت له‌ شوێنی تایبه‌تی خۆی سه‌رباری بكات.
________________________________________________________________________________________

فایلە پێویستەکان

داگرتن و پڕکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکرنی داخوازی پسپۆڕی کارەبا.

ئەگەر ئەم ڕێنماییانەت خوێندوەتەوە و پەیڕەوت کردوون  و فایل و دۆکیومێنتە پێویستەکانت ئامادەیە دەتوانیت بەشداری بکەیت