پێشکەشکردنی فۆڕم

ئەم بەشە تایبەتە بە پسپۆڕی تەلارسازی :

پێویستە لە پێشتا مەرج و ڕێنماییە گشتیەکان بخوێنیتەوە پاشان ئەم مەرجە تایبەتانە بۆ پسپۆڕی تەلارسازی بۆ خوێندنەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کلیک لێرە بکە
•كه‌ ئه‌م پسپۆڕییانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت (ته‌لارسازی، پلانسازی شار)، یان هه‌ر پسپۆڕییه‌كی دیكه‌ كه‌ یه‌كێتی/ سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان وه‌ك پسپۆڕیی بواری ته‌لارسازی لایان په‌سه‌ند بێ.
•  پێویستە بەشداربوو پابەند بێت بە هەموو مەرج و رێنماییەکانی ئەم پێشبڕكێیەو، وهەر لادانێك لە هەر مەرج یان رێنماییەك ئەبێتە هۆی كەم كردنەوەی خاڵەكانی ئەو پرۆژەیە و لە پێشبركێكەدا و لەوانەیە ببێتە هۆی دورخستنەوەی ئەو پرۆژەیە لە پێشبڕكێكە بەیەك جاری.
• پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ پسپۆڕی تەلارسازی بۆ پرۆژەیەک دەکرێت کە ئەندازیاری بەشداربوو دیزاینی بۆ کردووە بە(مەرجێک ئەو دیزاینە پەسەند کرابێت یان جێبەجێ کرابێت)، وە هەڵسەنگادن بۆ دیزاینەکەی دەکرێت لە ڕووەکانی (داهێنان، نوێگەری، ڕەسەنایەتی، سەلامەتی، ژینگە،  Economization and Reasonability، Function، Typology).
• پرۆژه‌ بۆ (پسپۆڕی ته‌لارسازی): بریتییه‌ له‌ دیزاینێكی به‌شداربوو كه‌ خۆی دیزاینی كردبێت یان ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوبێت له‌ دیزاینكردندا و مێژووی دیزاینه‌كه‌ له‌ دوای به‌رواری (01/01/2006) بێت واتا كۆنتر نه‌بێت له‌ (10) ساڵ و ئه‌گه‌ر ئه‌و دیزاینه‌ جێبه‌جێكرابێت،ئەگەری‌ ئەوە هەیە خاڵی زیاتری له‌سه‌ر وه‌رب‌گرێت.
• هیچ جۆره‌ فایلێكی دیكه‌ وه‌رناگیرێت بۆ نمونه‌ (ئۆتۆكاد، ماکس، سكێچه‌پ ... هتد) به‌ڵكو پێویسته‌ كۆتایی پرۆژه‌كه‌ بخرێته‌ سەر ئە‌و شێوازه‌ی کە ئامادەکراوە.
• به‌شداربوو بۆی هه‌یه‌ قه‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ی تا (20 MB) بێت، نابێت له‌وه‌ زیاتر ‌بێت.
• ئه‌گه‌ر به‌شداربوو سه‌رباری فایلی پرۆژه‌ فایلی ئه‌نیمه‌یشن (ڤیدیۆی) تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌كه‌ی هه‌بوو ده‌توانێت به شێوازی لینك (Link) بۆمان بنێرێت له‌ شوێنی تایبه‌تی خۆی سه‌رباری بكات.
_________________________________
پێداویستییەكانی پێشكەشكردنی پرۆژە:

1.كورتە باسێكی پرۆژەكە، باسی پرۆژەكە و بیرۆكەكەی.
پێویستە هەمو بەشداربوویەك كورتەیەكی باسی پرۆژەكە بە زمانی (كوردی یان عەرەبی یان ئینكلیزی) پێشكەش بكات لە ناو فایلی ۆردی فۆرمی پێشکەشکردنی داخوازی پسپۆڕی تەلارسازی دا، لە شوێنی تایبەتی خۆی زیاتر نەبێت لە (٣) سێ لاپەڕەی (A4) ی ستاندارد، قەبارەی فۆنتی 14، ئەكرێت لەم باسەدا وێنەی روونكردنەوە بەكاربهێنێت كە زیاتر بیرۆكەی پرۆژەكەو و باسی شێوازی ئەنجامدانی دیزاینەكەو یان جێبەجێكردنەكەی باس بكات.
 ٢. نەخشەو وێنەكان (تابلۆی نەخشەكان).  
• پێویسته‌ به‌شداربووی بواری (ته‌لارسازی) ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه‌ به‌شداری پێده‌كات بخاته‌ سه‌ر كڵێشه‌ی تایبه‌تی خه‌ڵاتی ئه‌ندازیاریی كوردستان كه‌ پێویسته‌ له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خه‌ڵاته‌كه‌ دایبه‌زێنێت و به‌ شێوه‌ی فایلی (psd) فۆتۆشۆپ هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ جێگه‌ی خۆی دابنێت و له‌ یه‌ك فایل زیاتر وه‌رناگیرێت، وێنە ونەخشە پێویستەكانی پرۆژەكە لە یەك تاپلۆ (A1) (60 * 84 سم) دا ئەبێت كە دابەش كراوە بەم شێوازەی خوارەوە:
1. زانیاریە سەرەكیەكانی پرۆژەكە وبیرۆكەكەی و كۆدی بەشداربوو لە بەشی یەكەمی تابلۆكە دائەنرێت (لە لای چەپەوە) باسكردنی پرۆژەكە بە زمانی كوردی ئەبێت بە فۆنتێكی روون، نووسراوەكە لە ٤٠٠ ووشە زیاتر نەبێت.
2.رووبەری تایبەت بە نەخشەكانی پرۆژەكە كە پێویستە بەشداربوو پابەند بێت بە شوێن و شێوازی دانانی ئەو نەخشانە وەك لە تابلۆكەدا دیاری كراوە، كە بریتین لە شوێنی دانانی (Site plan)، هەموو نەخشەكان پێویستە بە سكێڵكی گونجاو بێت وسكێڵەكەش بە روونی بنووسرێت. هەروەها (Plan)و (Section) و(Elevation) ەكانیش پێویستە بە(Scale) گونجاو بن وسكێڵەكەش بە روونی لە لای هەر نەخشەیەكدا دیاری بكرێت.
3.رووبەری تایبەت بە وێنەو نەخشە سێ رەهەندییەكانی پرۆژەكە تەرخان كراوە، كە بەشداربوو ئازادە لە دانانی هەر نەخشەیەكی (3D) كە بە باشی ئەزانێت، ئەگەر پرۆژەكە جێ بەجێ كرابێت پێویستە وێنەیەك یان چەند وێنەیەكی (واقعی) لەم رووبەرانەدا دابنرێت. بەشداربوو ئەتوانێت یەك یان دوو وێنە لەهەر یەك لەو رووبەرە دیاریكراوانەدا دابنێت.
4. هەمو وێنە و نەخشەكان پێویستە زۆر روون بن و هیچ ناگونجاوییەكیان تیا نەبێت بەتایبەت لە نێو نەخشەكاندا.
5. بەشدار بوو ئەتوانێت رووبەری گشتی پشت تابلۆكە (Background) بەرەنگی سپی یان رەش پشت رەنگ ئەكرێت، بۆی نییە هیچ رەنگێكی تر بەكار بهێنێت بۆ پشت رەنگی نەخشەكانی.
6. هیچ پێوانێكی (Scale) تایبەت دیاری نەكراوە و بەشداربوو ئەتوانێت بەو پێوانەی بەلاوە گونجاوە نەخشە سەرەكیەكانی دابنێت، بە مەرجێك بە روونی پێوانی هەر نەخشەیەك لەلای نەخشەكەدا دیاری بكات. 
7. هیچ نەخشەو وینەیەك نابێت لە سنووری ئەو رووبەرەی دیاری كراوە بە لاكێشە دەربچێت.
8. هێلی دیاریكردنی رووبەرەكان تەنها بۆ روونكردنەوەیە ونابێت دوای دانانی نەخشە یان وێنەكان دەربكەوێت.
9. بەشداربوو نابێت هیچ (Brush) یك بەكار بهێنیت، هەروەها هیچ جوانكاریەكی زیادە بەكارنەهێنێت كە ببێتە هۆی شێواندن یان كەم كردنەوەی روونی پرۆژەكە.

نمونەی ڕێکخستنی تابلۆی نەخشەکان

__________________________________________________________________________________________________

فایلە پێویستەکان

1. داگرتنی فۆرمی پێشکەشکرنی داخوازی پسپۆڕی تەلارسازی.
2. داگرتنی کڵێشەی پرۆژەی پسپۆڕی تەلارسازی.

ئەگەر ئەم ڕێنماییانەت خوێندوەتەوە و پەیڕەوت کردوون  و فایل و دۆکیومێنتە پێویستەکانت ئامادەیە دەتوانیت بەشداری بکەیت