درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردن

ئەندازیارانی بەڕێز ئەم کاتەتان باش

وەک لای بەڕێزتان ئاشکرایە کە ئەمشە و کاتژمیر 12 ی شەو بەکاتی هەولێر ، پێشکەشکردن بۆ خەڵاتی ئەندازیاریی کوردستان کۆتایی پێ دەهات، بەڵام لە بەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
وەک دەستەی ڕێکخەرانی خەڵاتی ئەندازیاریی کوردستان پێمان باش بوو کە ماوەی پێشکەشکردن درێژ بکرێتەوە تا ڕێکەوتی 01/06/2016 .
1. ژمارەیەک لە ئەندازیاران لە ڕێگەی نامە و ئیمەیڵەوە داوایان لێکردووین کە ماوەکە درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن فۆڕمەکانیان پێشکەش بکەن.
2. پرۆسەکە بە گشتی کارێکی تازەیە و یەکەمین جارە لە کوردستان لێ تێگەیشتن و خۆ ئامادەکردنی کاتی دەوێت.

وە داواکارین لە ئەندازیاران کە داواکانیان پێشکەش بکەن، و بە ووردی مەرج و ڕێمیاییەکان بخوێننەوە و پەیڕەوی بکەن، 

لە گەل ڕێزدا