کەلار - سیمیناری ناساندنی خەڵات

لە  چوارچێوەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی کە ساز دەکرێت بۆ ناساندنی خەڵاتی ئەندازیاریی کوردستان،
ڕۆژی 31-03-2016 لە شاری کەلار و لەهۆڵی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەندازیارانی کەلار سیمینارێک سازکرا، بۆ بەڕێزان ( ئەندازیار د. سیروان خورشید و ئەندازیار عادل مەولەوی) ، کە لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر بیرۆکەی خەڵاتەکە و هەنگاوەکانی پێشکەشک کردن و پێدانی بەرچاوڕوونی بە ئەندازیارانی دەڤەری گەرمیان.